بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، شەڕکەرەکانی ئیسرائیل لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ڕۆژی ڕابردوو کەمپی ئەلبریج هەڵکەوتوو لە کەرتی غەززیان بوردمان کرد کە بووە هۆی شەهید بوونی چەند کەس لەوانە یەک منداڵ.
هەواڵنێری ئەلمەیادین ڕاپۆرتی دا کە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل ناوچە نیشتەجێیەکان لە بەیت لاهیا هەڵکەوتوو لە باکووری کەرتی غەززەیانیش بوردمان کرد.
هەواڵنێری کەناڵی ئەلجەزیرە ڕاپۆرتی دا کە سەربازانی ئیسرائیلی ناوچە نیشتەجێیەکانی ئەلفاخورە لە ڕۆژاوای کەمپی جبالیایان لەگەڵ خاک یەکسان کردووە.
Your Comment